زێڕ بکڕین یان بیفرۆشین؟

06.01.2026
جەماوەر نیوز
وتەبێژی بازاڕی زەڕەنگەرانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، باشترین کاتە بۆ کڕینی زێڕ، هەروەها ئەوەشی زێڕی هەیە و پێویستی بە پارە نییە پێویستناکات بیفرۆشێت.
دلێر تاهیر، وتەبێژی بازاڕی زەڕەنگەرانی سلێمانی، لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نرخی زێڕ ئاستێکی دیکەی پێوانەیی تۆمارکردووە، ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک لە زێڕی عەیارە 21 بە 627 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها زێڕی عەیاری 18 بە 537 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
وتیشی، ئێستا بەشی زۆری خەڵک بەهۆی بەرز و نزمی نرخی زێڕەوە، مامەڵەیەکی زۆر بە زێڕەوە دەکەن و ئەو جۆرە زێڕانە دەکڕن کە هەقدەستی کەمە، هەروەها پارە وردەوردە بەهای نامێنێت و خەڵکی زیاتر پشتیان بە زێڕ قایمە.
ئەوەشی خستەڕوو، سەرەڕای بەرزی نرخەکەی، ئێستا کڕینی زێڕ لە فرۆشتنی زیاترە، ئامۆژگاریی هاوڵاتییان دەکەین کە زێڕ بکڕن، هەروەها ئەوەی زێڕی هەیە و پێویستی بە پارە نییە، جارێ نەیفرۆشێت، ئەوەشی زێڕی نییە تاوەکو زووتر بیکڕێت باشترە

بابەتی هاوشێوە