بانکی ناوەندی: نرخی رەسمیی دۆلار جێگیرە

07.01.2026
جەماوەر نیوز
بانکی ناوەندی، رایگەیاند، نرخی رەسمیی دۆلار جێگیرە و بەرزبوونەوە رووینەداوە.
بانکی ناوەندیی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نرخی رەسمیی دۆلار وەک خۆیەتی و هیچ گۆڕانکارییەک رووینەداوە.
دەشڵێت، نرخی یەک دۆلار 1320 دینارە، هۆکاری بەرزبوونەوەی لە بازاڕدا باجی گومرگیی پێشوەختەیە کە وایکردووە خواست لەسەر دۆلار لە دەرەوەی سیستمی بانکی زیادبکات.
ئاماژە بەوەش دەکات، “لە چاودێریکردنی بازاڕ بەردەوامین و رێوشوێنی پێویست بۆ جێگیرکردنی نرخ و پاراستنی بەهای دراوی نیشتمانی دەگرینەبەر”.

بابەتی هاوشێوە