لە شەڕێکی چەکداریدا لە بەغدا کەسێک کوژرا

07.01.2026
جەماوەر نیوز
سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی پێکدادانێک کە لە ناوچەی جەمیلە لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا لە نێوان ژمارەیەک کەسدا ڕویدا، كه‌سێك کوژرا و دو كه‌سیش برینداربون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، "شەڕ و پێکدادانێکی توندو لەنێوان کۆمەڵێک کەس لە ناوچەی جەمیلە ڕویداوە کە تا ئێستا هۆکارەکانی نادیارە و چه‌كی قورس و سوكی تیادا به‌كارهێنراوه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "تەقەکردنەکە بوەتە هۆی گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربونی کەسێکی دیکە، "هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ شوێنی ڕوداوەکەیان گەمارۆداوە و ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان كردوه‌ هه‌ڵهاتون".

به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌، دوای روداوه‌كه‌ ته‌رمی كوژراوه‌كه‌ براوه‌ته‌ په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری و بریندارانیش گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ و چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق ساڵانێكه‌ هه‌وڵده‌دات چه‌ك له‌ ده‌ستی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و گروپه‌ چه‌كداره‌كان كۆبكاته‌وه‌، به‌ڵام تائێستا نه‌توانراوه‌ كۆنتڕۆڵ بكرێت، له‌ماوه‌ی رابردوشدا چه‌ندین روداوی ته‌قه‌كردن و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كداری رویداوه‌ و كوژراو و برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌

بابەتی هاوشێوە