سۆمۆ: جارێکی دیکە هەناردەکردنی نەوت راناگیرێت

07.01.2026
جەماوەر نیوز
عەلی نزار شەتری، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، رایگەیاند، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە راناوەستێت.
وتیشی، رێککەوتنە سێ قۆڵییەکەی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرا گەرەنتییە بۆ دڵنیابوونەوە لە وەی کە پرۆسەی هەناردەکردن ناوەستێت.
ئەوەشی خستەڕوو، “رێککەوتن لەسەر ئەوە کراوە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا تێچووی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان دیاریبکرێت”.

بابەتی هاوشێوە