د. سەباح هەورامی: دوو زەوی بۆ نەخۆشخانەی هیوای گەورە دانراون

08.01.2026
جەماوەر نیوز
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پلانێکی درێژخایەنمان بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی هیوای گەورە داناوە و بۆ ئەو مەبەستەش دوو زەوی دەستنیشانکراون کە هەردوکیان گەورەن و جێگەی نەخۆشخانەیەکی باشی تێدا دەبێتەوە و دواتر یەکێک لەو دوو زەوییە هەڵدەبژێردرێت.
وتیشی، داوا لە ئەنجومەنی وەزیران، سندووقی شێـ.ـرپەنجە و وەزارەتی تەندروستی دەکەم چۆن بڕیاریانداوە نەخۆشخانەی شێـ.ـرپەنجە لە هەولێر دروستبکرێت بڕیار بدرێت ئەو نەخۆشخانەیە لە سلێمانییش دروستبکرێت.

بابەتی هاوشێوە