لە شێخ مەقسود قەدەغەی هاتوچۆ چووە بواری جێبەجێکردنەوە

08.01.2026
جەماوەر نیوز
سوپای سوریا قەدەغەی هاتوچۆی لە گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە و بەنی زەید لە حەلەب راگەیاند و داوا لە دانیشتوانی ناوچەیەكی شێخ مەقسود دەكات چۆڵی بكەن.
سوپای سوریا نەخشەی ئەو ناوچەیەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت لە چەند سەعاتی داهاتوودا بۆردومانی دەكەن.
هاوکات، سوپای سوریا ئەم گەڕەكانەی وەك ناوچەی سەربازی داخراو ناساندووە و ئاماژەی بەوەکردووە، پێگە سەربازییەكان لەو گەڕەكانە دەبنە ئامانجی داهاتوویان.
هەروەها، دوو رێڕەوی مرۆیی بۆ ماوەی چەند سەعاتێك كراونەتەوە تا دانیشتوان ناوچەكە چۆڵ بكەن، بەپێی ئامارەكان تا ئێستا زیاتر لە 46 هەزار كەس لەو گەڕەكانە ئاوارەبوون. 
جێگەی ئاماژەیە، تا ئێستا 9 شەهید و 300 بریندار لە بۆردومانەكانی سوپای سوریا و چەکدارەکانی لە حەلەب تۆمار كراون.

بابەتی هاوشێوە