ئەردەن: زنجیرەیەک ھێرشمان دژبە داعش لە سووریا ئەنجامدا

11.01.2026
جەماوەر نیوز
سوپای ئەردەن ڕایگەیاند کە ھێزەکانیان زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانییان دژبە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریا ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن سوپای ئەردەنەوە بڵاوکراوەتەوە تیایدا ئاماژە بەوەدراوە کە ژمارەیەک ئامانجی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لەناو خاکی سووریا، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەردەنەوە کراونەتە ئامانج.
ڕاشیگەیاندووە کە ھێرشەکان لەچوارچێوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش ئەنجامدراون، ئەوەش لە چوارچێوەی سیاسیەتی ئەردەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بەرگرییکردن لە ئاسایشی نەتەوەیی و یارمەتیدان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
دوێنێ شەممە فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدابوو کە بە ھاوکاری لەگەڵ ھێزە ھاوبەشەکانیان، زنجیرەیەک ھێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک حەشارگەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریا.

بابەتی هاوشێوە