هەندێک کەس مێژوو دەخوێننەوە، بەڵام کاکە حەمە خۆی مێژووی نووسیوەتەوە

11.01.2026
جەماوەر نیوز

هەندێک کەس مێژوو دەخوێننەوە، بەڵام کاکە حەمە خۆی مێژووی نووسیوەتەوە
ئەمە تەنها قسەی ئێمە نییە، بەڵکو شایەتی خەڵکە لەناو ئەو کۆمێنتانەی بۆ محەمەد حاجی مەحمود نوسراون 


محەمەد حاجی مەحمود لە دیمانەیەکی تایبەتدا سەبارەت بەو هێرشانەی دەکرێتە سەر کوردەکان لە سوریا  رایگەیاند ئێمە پشتیوانیان لێ دەکەین و ئەگەریش  پێویست بکات  خۆمان و هێزەکەمان  ئەڕۆین بۆ پشتیوانیان وهاوکاریان دەکەین

لە دوای ئەم وتانەی سەرۆک  محەمەد حاجی مەحمود نوسەران و کەسانی رۆشنبیر و هاوڵاتیان لە کۆمێنتەکانیاندا ستایشی ئەم هەکوێستانە دەکەن و دەڵێن :
کام حزب و کام سەرۆک ئەوەندە بوێرن  بتوانن  ئەو هەڵوێستەیان هەبێت، بەشێکیان خۆیان بێ دەنگکردوە بەشێکیان تەنها داوادەکەن کیشەکانیان بە گفتوگۆچارەسەربکەن، سەرەرای ئەوەی ئەوان  دان بەبوونی کورددا نانێنن ئیتر  گفتوگۆی چی ئەوان هەمان تیرۆرستەکانی  دوێنێن ئێستا شاگەشکەبوون کاتێک هاتنە دەسەڵات

هەر لە کۆمێنتەکاندا هاتووە :
محەمەد حاجی مەحمود كوڕێكی مێرخاس و جوامێری بەدەستی ئەم شەمشە كوێرە و تاریك پەرستانە كەئێستا لە ڕۆژئاڤای كوردستان ئاڵاون شەهید بوو ..

هەروەها نوسیویانە : پیاوی مەرد  مەردایەتی لێدێت محەمەد حاجی مەحمود هەمیشە هەڵوێستت مەرد بووە خۆزگە هەموو کورد لە کاتی ئاوادا یەک دەنگ بوونایە بەراستی خاک پەروەر و بە جەرگی

محەمەد حاجی مەحمود سەلماندوتە  پیاویکی کورد پەروەرو نیشتیمان پە روەرو بە هەڵویستی هەرکەس پارێزگاری  لە کورد بکات حەقە هەموومان شانازی پیوە بکە ین و دەستی ماچ بکە ین 

یەکەم هێز کە گەیشتە کەرکوک لەشەری داعش کاکە حەمە و هێزەکەی بون کاکە حەمە تاکە سەرکردەیە خوێنی خۆی و کوری خۆی پیشەکەش بە کوردستان و کەرکوک کرد 
تەنانەت لە کاتی شەهید بوونی شەهید عەتاش دا بەتەکلیفی مسعود بارزانی  گەرایەوە  بۆ بەخاک سپاردنەکەی !
سەنگەری جێ نەهێشت و هەمیشە لەپێناو کورد و کوردوستان کاری بوێر و چاکی کردوە  کە جێگای رێزو تەقدیرە

نوسینی   ساکار ئەرسەلان


بابەتی هاوشێوە