ناردنی مووچە بەردەوامدەبێت

12.01.2026
جەماوەر نیوز
ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرایدەکات، رێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد، تا مانگی سێی ئەمساڵ درێژکراوەتەوە و ناردنی مووچە بەردەوامدەبێت.
شیروان میرزا، ئەندامی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  راگەیاند، درێژکردنەوەی رێککەوتنەکە بەو مەبەستەیە، کە لەو ماوەیەدا، حکومەت پێکبهێندرێت و یاسای نوێی بودجە دابنرێت.
وتیشی، ئەگەر ئەم دوو خاڵە بکرێت یان نەکرێت، لە ئەگەری بەردەوامیی هەناردەکردنی نەوت لە رێی سۆمۆوە و نەبوونی گرفت لە داهاتی نانەوتیدا، ناردنی مووچەش بەردەوامدەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە یاسای نوێی بودجە دانرا، ئەم رێککەوتنەی هەرێمی کوردستان و عێراق یان دەستکاری دەکرێت، یان وەک خۆی دەخرێتە ناو یاساکەوە؛ بەڵام هەرێم داوای کەمکردنەوەی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی دەکات و بەغداد دەیەوێت زیادی بکات، پێویستە لەم نێوەندەدا هەردوولا رێکبکەون.

بابەتی هاوشێوە