نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ی ساڵی رابردوو

13.01.2026
جەماوەر نیوز
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان زانیاری لەبارەی دوو مووچەکەی ساڵی رابردوو دەخاتەڕوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی عێراق بە نووسراوی رەسمی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردووەتەوە کە بڕی 120 ملیار دیناری مانگی یەک بخاتە سەر هەژمارە بانکییەکەیان، بۆ ئەوەی رێکارەکانی دابەشکردنی مووچە دەستپێبکەن.
هەر بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکە، بڕیارە سبەینێ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیدا لەسەر ئەو دوو مووچەیە گفتوگۆ بکات هەرچەندە لە کۆبوونەوەیەکی پێشوودا بڕیاردراوە ئەو دوو مووچەیە بخرێنە بەشی ئەمانەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و هەرکاتێک لە داهاتوودا بەغداد پارەی نارد دابەشبکرێت، بەڵام نووسراوە نوێیەکەی وەزارەتی دارایی عێراق ئەوە پشتڕاستدەکاتەوە کە ئەو مووچانە دابەش ناکرێن.



بابەتی هاوشێوە