ژنێك له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یدا، هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كوژێت

15.01.2026
جەماوەر نیوز

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی ڕوداوێكی كوشتن له‌قه‌زای شاره‌زور ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌ خێزان و كچی كوژراون.

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زور له‌ڕوداوێكی كوشتن له‌گوندی دسكه‌ره‌ی قه‌زای شاره‌زور ئاگاداركرایه‌وه‌، ده‌ستبه‌جێ له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌نجامدرا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، دوای ئه‌نجامدانی به‌دواداچون له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌ دو تۆمه‌تبار به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستگیركران كه‌ پێكهاتبون له‌ (خێزان و كچی) كوژراو، له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان هه‌ردو تۆمه‌تبار دانیان به‌تاوانه‌كه‌داناوه‌ كه‌ هه‌ستاون به‌ كوشتنی هاوڵاتی (شاخه‌وان حسێن عبدوڵا).

باسی له‌وه‌شكردوه‌، "له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ به‌ مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌دۆسیه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست و سزای لەسێدارەدان یان زیندانی هەتاهەتایی بۆ ئەو کەسانە دیاریدەکات کە لە هەلومەرجێکی دیاریکراودا ئەنجامی دەدەن، وەک کوشتن بە مەبەست و پلانی پێشوەختە، بەکارهێنانی ژەهر.

بابەتی هاوشێوە