کاتی خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک ئاشکراکرا

16.01.2026
جەماوەر نیوز
سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاتی خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک ئاشکرادەکات و لەبارەی دوو مووچەی ساڵی رابردووشەوە زانیاری دەخاتەڕوو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار  لە بەغداد رایگەیاند، مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دواناکەوێت و لە کۆتایی مانگی یەک، تاوەکو سەرەتای مانگی دوو خەرجدەکرێت؛ سەبارەت بە مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـش دەڵێت، نزیکە لە مەحاڵ کە خەرجبکرێت و هەمان چارەنووسی مووچە پاشەکەوتکراوکانی دەبێت.
وتیشی، عێراق کێشەی پارەی نەختینەی هەیە، بەڵام بوێریی ئەوەی نییە مەترسی بۆ مووچەخۆرانی عێراق دروستبکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان وەک خۆیەتی، بەڵام لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، پێداچوونەی بۆ دەکرێت و بەدڵنیاییەوە زیاتر دەبێت.
لەبارەی رێککەوتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانیشەوە وتی، “بەردەوامە و هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ هەڵەوەشاندنەوەی و لە بەرژەوەندیی هیچ کام لا نییە هەڵبوەشێتەوە”.

بابەتی هاوشێوە