سەرچاوەیەک لە بەغداد ئاشکرایدەکات

16.01.2026
جەماوەر نیوز
سەرچاوەیەک لە بەغداد ئاشکرایدەکات، حکومەتی عێراق بەنیازە بۆ ئەمساڵیش، هەمان بڕەپارەی ساڵی 2025 بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت و زیادی نەکات.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، عێراق دەیەوێت بۆ ساڵی 2026، هەمان ئەو بڕەپارەیە رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات، کە لە ساڵی 2025 ناردوویەتی، بە واتای ئەوەی 11%ـی بودجە بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت، نەک %14.
راشیگەیاند، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوەختە بکەوێتە گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکە و دروستنەبوونی گرفت بۆ مووچە

بابەتی هاوشێوە