كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌گه‌ری به‌فر و بارانبارین هه‌یه‌

17.01.2026
جەماوەر نیوز

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌، ئه‌گه‌ری به‌فر و بارانبارین له‌ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم هه‌یه‌ و نزمترین پله‌ی گه‌رماش له‌ حاجی ئۆمه‌ران تۆمارده‌كرێت كه‌ دو پله‌ی سیلیزیه‌.

به‌پێی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌ كاته‌كانی ئێواره‌دا ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، له‌ دره‌نگانی شه‌ودا ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌ باران هه‌یه‌ له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ له‌ رۆژئاوای هه‌رێم و بارینی كه‌مێك به‌فر له‌ ناوچه‌شاخاویه‌كانی سنوری پارێزگای دهۆك. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌ باران سه‌ره‌تا له‌ سنوری پارێزگای دهۆك ده‌ستپێده‌كات پاشان له‌ كاته‌كانی ئێواره‌دا پارێزگای هه‌ولێر و هه‌ندێك ناوچه‌ له‌ پارێزگای كه‌ركوك و سلێمانی ده‌گرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌فربارین له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌ شاخاویه‌كان و ناوچه‌ سنوریه‌كانی هه‌رێم ده‌بێت.

به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر : 11 پله‌ی سیلیزی
پیرمام : 7 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 6 پله‌ی سیلیزی 
حاجی ئۆمه‌ران : 2 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 9 پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ: 10 پله‌ی سیلیزی 
هه‌ڵه‌بجه‌ : 10 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 9 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ: 9 پله‌ی سیلیزی
ئاكرێ: 9 پله‌ی سیلیزی

بابەتی هاوشێوە