لیژنەی پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی دەزگا و ئۆرگانەکانی حزب سەردانی مەڵبەندی تەکیەیان کرد

17.01.2026
جەماوەر نیوز
لیژنەی پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی دەزگا و ئۆرگانەکانی حزب سەردانی مەڵبەندی تەکیەیان کرد
ئەمڕۆ ۱۷ـی کانونی دووەمی ۲۲٦ لیژنەی پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی دەزگا و ئۆرگانەکانی حزب، کە لەسەر ڕاسپاردەی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی لە ڕۆژی ۱٦ـی کانوونی یەکەمی ۲٠۲٥ پێکهێنرا ، مەڵبەندی تەکیەی حزبی سۆسیال دیمۆکراتی کوردستانیان کرد.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، باس لەدواین بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرا، دواتر باس لە گرنگی پرۆسەی چاکسازی و خۆڕێکخستنەوە کرا بەئامانجی بەرەوپێشچوون و هەنگاونان بە ئاڕاستەی دروست بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان و پاراستنی دەسکەوتەکانی خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی گەلەکەمان.
دواتر ئاماژە بەگرنگی گۆڕانکاریەکان کرا لە ناو حزب هەر لەو چوارچێوەیەشدا سوپاسی مامۆستا ئاکۆ محەمەد کرا کە لەماوەی ڕابوردودا توانیویەتی سەرکەوتوانە کارەکانی مەڵبەندی تەکیە بەڕێوە بەرێت و هاوکات هیوای سەرکەوتن بۆ هەڤاڵ مامۆستا سەرهەد قادر کریم خواست کە وەک بەرپرسی نوێ مەڵبەندی تەکیە دەستبەکار دەبێت و بۆ ئەو مەبەستە هەموو پشتگیریەکی پارتی سۆسیال دیمۆکراتی کوردستانی بۆ دووپاتکردەوە بە مەبەستی زیاتر پێشخستنی کارەکانی حزب لە سنوری مەڵبەندی تەکیە
هەر لە میانەی کۆبوونەوەکەدا.
جەختکرایەوە لە گرنگی یەکخستنی هەوڵەکان لەپێناو زیاتر بەهێزکردنی ڕیزەکانی حزب و پێگەکەی لە نێو خەڵک و چین و توێژە جیاجیاکانی کرایەوە.

بابەتی هاوشێوە