دواى ووردبینى داواى ڕەوانەکردنى 120 ملیار دینار داهاتى نانەوتى دەکرێت

22.01.2026
جەماوەر نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، زۆرینەی کارەکانی لیستی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی 2026 تەواو کراون. بڕیاروایە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا، لیستەکە بە فەرمی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی وردبینی و تەرخانکردنی بودجەی مووچە.
کۆتاییهێنان بە تۆمارکردنی ناوەکان لە سیستمی پەیڕۆڵ
یەکە ژمێریارییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی، لە قۆناغی کۆتایی تۆمارکردنی ناوی فەرمانبەران و خانەنشینان دان لە سیستمی پەیڕۆڵ. چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پڕۆسەی تۆمارکردن بە تەواوی کۆتایی بێت و دوای ئەنجامدانی وردبینی ناوخۆیی، لیستەکە ئامادە دەبێت بۆ ناردن بۆ بەغداد.
ڕێکارەکانی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ دارایی فیدڕاڵ
لەبارەى داهاتە نانەوتییەکان، پاش ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لیستی مووچەی مانگی 1 تەواو دەکات، یەکەی ژمێریاری حکومەتی هەرێم ئاگادار دەکرێتەوە بۆ ناردنی بڕی 120 ملیار دینار وەک پشکی داهاتی نانەوتی. ئەم بڕە پارەیە بە شێوەی کاش (نەختینە) دەخرێتە سەر هەژماری دارایی حکومەتی فیدڕاڵ، کە ئەمەش ڕێکارێکی کارگێڕی جێگیرە لە نێوان هەردوو وەزارەتدا.
دواى ووردبینى داواى ڕەوانەکردنى 120 ملیار دینار داهاتى نانەوتى دەکرێت


بابەتی هاوشێوە