لیژنەی پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی دەزگا و ئۆرگانەکانی حزب سەردانی مەڵبەندی دەربەندیخانیان کرد

22.01.2026
جەماوەر نیوز
لیژنەی پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی دەزگا و ئۆرگانەکانی حزب سەردانی مەڵبەندی دەربەندیخانیان کرد
ئەمڕۆ ۲۲ـی کانونی دووەمی ۲٠۲٦ لیژنەی پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی دەزگا و ئۆرگانەکانی حزب، کە لەسەر ڕاسپاردەی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی لە ڕۆژی ۱٦ـی کانوونی یەکەمی ۲٠۲٥ پێکهێنرا، سەردانی مەڵبەندی دەربەندیخانی حزبی سۆسیال دیمۆکراتی کوردستانیان کرد.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، باس لەدواین بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرا، لە تەوەرەیەکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگی پرۆسەی چاکسازی و خۆڕێکخستنەوە کرا بەئامانجی بەرەوپێشچوون و هەنگاونان بە ئاڕاستەی دروست بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان و پاراستنی دەسکەوتەکانی خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی گەلەکەمان.
دواتر ئاماژە بەگرنگی گۆڕانکاریەکان کرا لە ناو حزب هەر لەو چوارچێوەیەشدا سوپاسی هەڤاڵ محەمەد حەمە حەسەن کرا کە لەماوەی ڕابردودا توانیویەتی کارەکانی مەڵبەندی دەربەندیخان بەڕێوەبەرێت و هاوکات هیوای سەرکەوتن بۆ هەڤاڵ مامۆستا ڕزگار عومەر جەمیل خواست کە وەک بەرپرسی نوێ مەڵبەندی دەربەندیخان دەستبەکار دەبێت، وە بۆ ئەو مەبەستە هەموو پشتگیریەکی پارتی سۆسیال دیمۆکراتی کوردستانی بۆ دووپاتکردەوە بە مەبەستی زیاتر پێشخستنی کارەکانی حزب لە سنوری مەڵبەندی دەربەندیخان.
هەر لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، جەختکرایەوە لە گرنگی یەکخستنی هەوڵەکان لەپێناو زیاتر بەهێزکردنی ڕیزەکانی حزب و پێگەکەی لە نێو خەڵک و چین و توێژە جیاجیاکانی کرایەوە بەتایبەتی لەسنوری دەربەندیخان.












بابەتی هاوشێوە