د. بەرهەم ساڵح، بەپەلەهاوکاری بگەیەنێتە کوردانی رۆژاڤا

23.01.2026
جەماوەر نیوز
د. بەرهەم ساڵح، حکومەتی دیمەشق رێگەدەدات نەتەوە یەکگرتوەکان هاوکاری بگەیەنێتە لێقەوماوانی رۆژاڤای کوردستان کە ئێستا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ـدان و لە ژێر گەمارۆی توندی گروپەکانی سەر بە دیمەشقدان.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نوسینگەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە سوریا بە خەندان-ی ڕاگەیاند، د. بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان لە سەرەتای ڕوداوەکانی سوریاوە تائێستا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئاستی جیهان و ناوچەکە و حکومەتی سوریا و رۆژاڤای کوردستان لەسەر هێڵ بوە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و گرژییەکان لە سوریا و راگرتنی هێرشی کوردانی رۆژاڤا هاوکات گەیاندنی هاوکاریەکان بۆ لێقەوماوان کە ئێستا لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی هەسەدەدان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئەنجامی ئەو هەوڵانەی د. بەرهەم ساڵح و لە ژێر گوشاردا، حکومەتی دیمەشق رێگەدەدات نەتەوە یەکگرتوەکان هاوکاری بگەیەنێتە لێقەوماوانی رۆژاڤای کوردستان کە ئێستا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە)دان و لە ژێر گەمارۆی توندی گروپەکانی سەر بە دیمەشقدان.

بەگوێرەی وتەی ئەو سەرچاوەیە، لە نزیکترینکاتدا هاوکاریەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان دەگاتە لێقەوماوان کە ئێستا لە ناوچەکانی پارێزگای حەسەکەدان.

لە شەشی ئەم مانگەوە هاوڵاتیانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی کە زۆرینەی کوردن لە شاری حەلەب بەهۆی هێرشی گروپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق ئاوارەبون بۆ شوێنەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لە پارێزگای حەسەکە، ئەوە جگە لە بونی هەزاران خێزانی ئاوارە کە لە ساڵانی رابردودا.

بابەتی هاوشێوە