گفتوگۆیەکی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع لەبارەی دەنیز

24.01.2026
جەماوەر نیوز
کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی رێکخراوی CPTی ئەمریکی، کە ئێستا لە رۆژئاوای کوردستانە، گفتوگۆیەکی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەگێڕێتەوە.
دەقی نووسراوەکەی کامەران عوسمان:
بۆچی دەنیزتان لە باڵەخانەکە خستەخوارەوە؟ ئەی بۆ ڤیدیۆیتان کرد؟
بەڕێز مەزڵوم عەبدی: چۆن دەتوانین هێزەکانمان تێکەڵی سوپای سوریا بکەین، لەکاتێکدا ئێوە کچە شەڕڤانێکی ئێمە (دەنیز عەفرین)ـتان لە دوای شەهیدکردن، لە باڵەخانەکە خستەخوارەوە و چەکدارەکانیشتان ڤیدیۆکەیان بڵاوکردەوە؟
ئەحمەد شەرع: ئەو کچە قەناس بەدەست بوو، ئینجا لەناو باڵەخانەکەدا قادرمە و پەیژە نەبوو تا تەرمەکەی بێننە خوارەوە، بۆیە چەکدارەکەمان ئەو کچەیان فڕێدایە خوارەوە.
بەڕێز مەزڵوم عەبدی ‘بە سەرسوڕمانەوە’: واتە لە هەر شوێنێک کە نەتانتوانی تەرمێک بێننەخوارەوە، لە باڵەخانەیەکەوە فڕێیدەدەن و لە خوارەوەش ڤیدیۆی دەگرن؟!
ئینجا مەزڵوم عەبدی، روودەکاتە وەرگێڕەکەی تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا و پێی دەڵێت: ئەم گفتوگۆیە وەکو خۆی بۆ مستەر باراک وەربگێڕە.
ئەم گفتوگۆیە، لە رۆژی 19ـی کانوونی دووەم، لە کاتی دانوستان و گفتوگۆی ئەنجامدانی ئاگربەست لە شام، روویداوە.


بابەتی هاوشێوە