نەوتی عێراق: هەناردەی نەوتی هەرێم زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل بووە

26.01.2026
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا وتی، بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی ١٠٧ ملیۆن و ٦٥١ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە و داهاتەکەی زیاتر لە شەش ملیار و ٣٨٨ ملیۆن دۆلار بووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کۆی گشتی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی کانوونی دووەم لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی ١٠٠ ملیۆن و ٤٢٠ هەزار بەرمیل بووە، هاوکات بڕی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە پێنج ملیۆن و ٩٩٧ هەزار بەرمیل بووە، لە کاتێکدا بڕی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگەی قەیارە ٩٢٣ هەزار و ٧٧٤ بەرمیل بووە.
هەروەها بڕە نەوتی هەناردەکراو بۆ ئوردن ٣٠٩ هەزار بەرمیل بووە.

بابەتی هاوشێوە