تەیف سامی بۆ ليستى مووچە نووسراوێک بۆ هەرێم دەنێرێت

26.01.2026
جەماوەر نیوز
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق داوا لە هەموو لایەنەكان لەناویشیاندا (هەرێمی كوردستان) دەكات، لیست و خشتەی تایبەت بەمووچەی فەرمانبەرەكانیان لەسەر میلاكی هەمیشەیی و گرێبەست رەوانە بكەن.
وەزیری دارایی عێراق لەنوسراوێکدا داوادەكات، لیستەكان بەوجۆرەی كە خەرجی راستەقینەی ساڵی رابردوو نیشان بدات، ئەمە لەگەڵ (CD) كە بەڵگەنامەكانی تێدابێت و لەلایەن بەڕێوەبەری بەشی دارایی و بەڕێوەبەری بەشی وردبینی و سەرۆكی فەرمانگە یان وەزیر یان سەرۆكی لایەنی نەبەستراو بەوەزارەتەوە یاخود پارێزگار یان هەر كەسێك كە یاسا سەرپشكی كردبێت، واژۆ كرابێت.
هاوکات میدیای عێراقیی دەڵێت: “کەمیی پارەی نەختینە و بڕیارێکی حکومەتی فیدراڵی بۆ بڕینى هەندێک لە دەرماڵەکان هۆکاری دواکەوتنی مووچەیە لە عێراق کە بەهۆیەوە ئەگەر هەیە مووچەی هەرێمی کوردستانیش دوا بکەوێ

بابەتی هاوشێوە