بەفرو بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

27.01.2026
جەماوەر نیوز
لە ئێوەی سبەینێ چوارشەممە بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە و لەناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بارینی بەفر هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ.
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 3 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی
دهۆک: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 15 پلەی سیلیزی.
باسی لەوەشکردووە: سبەینێ چوارشەممە، لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆدا کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکەمان دەکات، پێشبینی بارانبارین لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سەرجەمی ناوچە جیا جیاکان، لەگەڵ بارانبارین ناوچە سنوورییەکان و لووتکەو قەدپاڵی چیا بەرزەکان بە تایبەت ئەو چیا بەرزانەی 1500 مەتر بەرزترن لە ئاست رووی دەریا بەفر بارینی دەبێت.
بەپێی راپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە کاریگەری ئەو شەپۆلە زیاد دەکات بارانبارین بە شێوەی بارانی مامناوەند و هەندێ ناوچەی سنووری ئیدارەی زاخۆ و پارێزگای دهۆک و سنووری پارێزگای سلێمانی و چەمچەماڵ و باکووری پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان ڕێژەی بارانبارینی بە شێوەی لێزمە بارانی کورت خایەن و هەورە تریشقەشی دەبێت.
دەشڵێت: ڕۆژی پێنجشەممە 29ی مانگ، کاریگەری ئەم شەپۆلی بارانبارینە کۆتایی دێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 3 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 13 پلەی سیلیزی.



بابەتی هاوشێوە