حەلبوسی لە دژی مالكی وەستایەوە

27.01.2026
جەماوەر نیوز
حزبی تەقەدوم کە لەلایەن محەمەد حەلبوسییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، کاندیدکردنی نوری مالکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتوی عێراقی رەتکردەوە و دەڵێت: بەشداری لە حکومەتێک ناکەین کە مالکی سەرۆکایەتی بکات.
حزبی تەقەدوم بە سەرۆكایەتی حەلبوسی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، ئێمە بەشداری حکومەتێک ناکەین بە سەرۆکایەتی ئەو کەسایەتیانەی کە یادەوەری ململانێ تائیفیەکان و سەرهەڵدانی تیرۆر بۆ عێراقییەکان بهێننەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕەچاوی خوساتی نیشتمانی بكات و پابەندبێت بەم بنەما سەرەكییەوە، بەجۆرێك سەركردەی حكومەتی داهاتوو چالاك بێت لەسەر بنچینەی نیشتمانی و لەلایەن پێكهاتە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكانەوە پەسەند كراوبێت.
جەختیشی كردۆتەوە، دەبێت سەركردەی داهاتووی وڵات بتوانێت بەرەوڕووی قۆنافێكی دژوار و هەستیار ببێتەوە، كە ناوچەكە و جیهانی پێدا دەڕوات و بەڕووی ناوەندی هەرێمی عەرەبی كراوەبێت.

بابەتی هاوشێوە