لیندزی گراهام: ئەم هەفتەیە پڕۆژە یاسای ڕزگارکردنی کورد پێشکەش دەکەم

27.01.2026
جەماوەر نیوز
سیناتۆر لیندزی گراهام ڕایگەیاند؛ ئەم هەفتەیە پڕۆژە یاسای “کورد ڕزگار بکە” دەخرێتە بەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا.
سیناتۆر لیندزی گراهام ڕایگەیاند، ئامانجی پڕۆژە یاساکە سەپاندنی سزای توندە بەسەر هەر حکومەت و گروپێک، کە تێوەگلاون لە کردەوەی دوژمنکارانە دژی کورد.
دەشڵێت: چاوەڕوان دەکرێت پشتگیرییەکی بەهێزی دوولایەنە وەربگرێت و دەبێت میکانیزمێکی کاریگەری کارپێکردنی جێبەجێکردن لەخۆبگرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە نیگەرانییەکی جددییەوە لە نزیکەوە چاودێری خراپبوونی دۆخی سووریا دەکەم، کوردەکان لەژێر هەڕەشەی حکومەتی سووریادان، کە هاوپەیمانی لەگەڵ تورکیا کردووە. هۆشداریدا لەوەی وازهێنان لە کوردەکان- کە هاوپەیمانی سەرەکی ئەمریکا بوون لە شکستی خەلافەتی داعشدا- کارەساتێک دەبێت بۆ ناوبانگ و بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ئەمریکا.

بابەتی هاوشێوە