ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەدات لەسەر بەردەوامیی خەرجکردنی مووچە

27.01.2026
جەماوەر نیوز
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەدات لەسەر بەردەوامیی خەرجکردنی مووچە و دەشڵێت: پێدانی مووچەی قوربانیانی تیرۆر بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی پەرلەمان یاسای قەرەبووکردنەوە هەموار دەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێ شەممە 27ی 1ی 2026، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بەردەوامیی خەرجکردنی مووچە و شایستە داراییەکان.
بەگوێرەی بڕیارەکە، خەرجکردنی مووچەی قوربانیانی تیرۆر بەردەوام دەبێت “تاوەکو پەسەندکردنی هەمواری یاسای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی ئۆپەراسیۆنە جەنگییەکان و هەڵە سەربازییەکان و کردەوە تیرۆریستییەکان لە پەرلەمان”.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئێستا بەبڕیاری تەیف سامی دابەشكردنی مووچە ڕاگیراوە تاكو لیستی مووچە و دەرماڵەی سەرجەم وەزارەتەكان دەگاتە دەستیان بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

بابەتی هاوشێوە