کەشناسیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات

28.01.2026
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، تاوەکو نیوەشەو پێشبینیی بارانی مامناوەند دەکرێت لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان و هەندێک ناوچەی گەرمیان کە هەندێک جار هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.
دەشڵێت، لە دوای نیوەشەو شێوازی بارانبارین نمەبارانی پچڕپچڕ دەبێت لە هەمان ئەو ناوچانە و ناوچەکانی ناوەڕاستی هەرێمی کوردستان و لە گەڵ دروستبوونی تەم لە هەندێک لەناوچەکانی باشووری شاری دهۆک و دەوروبەری و هەندێک ناوچەی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان، بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان دەبارێت.
بڕی بارانی 12 کاتژمێری رابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم:
هەولێر 6.3 ملم
پیرمام 8.5 ملم
سلێمانی 13.0 ملم
چەمچەماڵ 15.3 ملم
دهۆک 10.7 ملم
زاخۆ 5.6 ملم
شەمامک 5.5 ملم

بابەتی هاوشێوە