چەکدارەکانی جۆلانی گەنجێکی کوردیان سەربڕی

29.01.2026
جەماوەر نیوز
گەنجێکی کورد، لە کاتی هەوڵدان بۆ دەربازبوون لە پەلاماری گروپە توندڕەوەکانی جۆلانی بۆ سەر ڕەققە، دوای دەستگیرکردن دەکوژرێت و سەردەبڕدرێت.
کامەران عوسمان، لە ڕێکخراوی “سی پی تی” ئەمریکی ڕایگەیاند ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە گەنجێکی کورد بەناوی «مەسعود ڕەشید محەمەد لە کاتی هەوڵدان بۆ دەرچوون لە شاری ڕەققە، لە  شارەدێی مەنسوڕە دەکەوێتە بۆسەی گروپێکی چەکداری سەر بە حکومەتی نوێی سووریاوە.
ڕوونیشیکردەوە کە چەکدارە توندڕەوەکان دوای لێدان و ئەشکەنجەدان گەنجەکەیان کوشتووە و سەریشیان بڕیوە.
ئەو گەنجە لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٢ و پیشەی چێشتلێنەربووە، خەڵکی شاری عەفرینە و پێشتر لەگەڵ خێزانەکەیدا ئاوارەی شاری حەلەب بووە.
کامەران عوسمان ئەوەشێ خستەڕوو کە دوێنی دوای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ بەسەر ڕووداوەکەدا، تەرمی گەنجەکە دۆزرایەوە و بەخاک سپێردرا.

بابەتی هاوشێوە