بۆ مووچە دارایی عێراق بڕیارێکی بەپەلەی دا

29.01.2026
جەماوەر نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، کە ستافە تەکنیکییەکانیان دەستیان کردووە بە ڕێکارەکانی وردبینی لە تۆماری مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت دەڵێت”ئەم هەنگاوە بە مەبەستی دڵنیابوونەوەیە لەوەی مووچە بە شێوەیەکی ڕێک و پێک دەگاتە دەست شایستە ڕاستەقینەکان”.
دارایی عێراق لە بڵاوکراوەکەیداا ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ ڕێگریکردن لە هەر دواکەوتنێک و پەلەکردن لە ڕێکارەکان، وەزارەتی دارایی فەرمانیکردووە، کە ڕۆژانی هەینی و شەممەی ئەم هەفتەیە، دەوامی فەرمی بێت بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کارەکانیان پەیوەستە بە ژمێریاری و کاروباری مووچەوە، تاوەکو هیچ کەلێنێکی زەمەنی لە دابەشکردنی مووچەدا دروست نەبێت.
وەزارەتی دارایی هۆشداری دەداتە سەرجەم یەکەکان و فەرمانگەکان کە دەبێت تۆماری تەواوەتی خۆیان ڕەوانە بکەن. جەختیش دەکاتەوە، کە نابێت هیچ جیاوازییەک لە نێوان تۆمارە ئەلیکترۆنییەکان و کاغەزییەکاندا هەبێت. ئەم مەرجە لە چوارچێوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیراندایە بۆ ڕێکخستنی کاروباری خانەنشینی و لێبڕینی باج وەک داهات بۆ گەنجینەی دەوڵەت.
وەزارەت دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران کە مووچە بە تەواوەتی مسۆگەرە و پڕۆسەی پارەدارکردنی یەکەکانی خەرجکردن دەستیپێکردووە. بەڵام لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوە کردووە کە تاوەکو خشتەی تەواوەتی و بێ کەموکوڕی لەلایەن دامودەزگاکانەوە پێیان نەگات، مووچە خەرج ناکرێت

بابەتی هاوشێوە