لیندزی گراهام: پرۆژەیاسای پاراستنی کوردم پێشکەشی کۆنگرێسی ئەمریکا کرد

29.01.2026
جەماوەر نیوز
لیندزی گراهام و ڕیچارد بلۆمێنتال، دوو سیناتۆری دیاری ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، بە رەسمی پرۆژەیاسای پاراستنی کوردیان پێشکەشی کۆنگرێس کرد.
لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆماریی لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی x نووسیویەتی، “ئەمڕۆ من و سیناتۆر بلومێنتاڵ، پڕۆژەیاسای پاراستنی کوردمان پێشکەش بە کۆنگرێس کرد”.
دەشڵێت، “باوەڕم وایە پشتگیرییەکی بەرفراوان هەیە بۆ پارێزگاریکردن لە کورد لە سوریا و شوێنانی دیکە، چونکە ئەوان هاوپەیمانێکی چەسپاوی ئەمریکان، لە ماوەی خولی یەکەمی دۆناڵد ترەمپدا، هەسـ.ـەدە رۆڵێکی دیار و بەرچاوی هەبوو لە جەنگی شکستهێنان بە د.ا.عـ.ـش”.

بابەتی هاوشێوە