وێنەی دوو منداڵی “نیشتمانپەروەر” دەخرێتە سەر بەرگی کتێبەکانی خوێندن

30.01.2026
جەماوەر نیوز
وەزارەتی پەروەردە: وێنەی دوو منداڵی “نیشتمانپەروەر” دەخرێتە سەر بەرگی کتێبەکانی خوێندن
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەک ڕێزگرتن لە هەستی نیشتمانپەروەری و چاندنی خۆشەویستیی وڵات لە نێو نەوەی نوێدا، بڕیاردرا وێنەی دوو منداڵ کە ببوونە جێی سەرنجی میدیاکان، بخرێتە سەر بەرگی کتێبەکانی خوێندنی ساڵی داهاتوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزیری پەروەردە، نەخشەی سەر بەرگی کتێبەکانی کوردی پۆلی شەشەم بەم شێوەیە دەستکاری دەکرێن، بەجۆرێک وێنەی ئەو منداڵە خاوەن پێداویستییە تایبەتەی شاری هەولێر دەخرێتە سەر بەرگی کتێبی کوردی، کە بەهۆی هەڵوێستە نیشتمانییەکانییەوە کاردانەوەی زۆری دروست کردبوو.
ئالان حەمە سەعید دەشڵیت، وێنەی منداڵە تەمەن دوو ساڵ و سێ مانگەکەی شاری سلێمانی دەخرێتە سەر بەرگی کتێبی کوردی پۆلی یەکەم، وەک هێمایەک بۆ بەردەوامیی خۆشەویستی نیشتمان لە تەمەنێکی بچووکەوە.
ئالان حەمە سەعید جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هەنگاوە تەنها گۆڕانکارییەکی شکڵی نییە، بەڵکو “مانایەکی قوڵی هەیە لەسەر پەروەردەکردنی نیشتمانیانەی نەوە دوای نەوە”. وەزارەت ئامانجییەتی لە ڕێگەی ئەم وێنانەوە، بەهاکانی دڵسۆزی و ناسنامەی نەتەوەیی لە

بابەتی هاوشێوە