مه‌سرور بارزانی: رێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌ و دیمه‌شق فراوانتر بكرێت

30.01.2026
جەماوەر نیوز
زانیاری سه‌ره‌كی؛
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌ و دیمه‌شق رایده‌گه‌یه‌نێت، "پێشوازی له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌، فراوانتر بكرێت و ببێته‌ مایه‌ی ئاشتی و ئازادی زیاتر و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتن بۆ هه‌مو سوریا".

مه‌سرور بارزانی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "پێشوازی له‌ ڕێككه‌وتنی حكومه‌تی سوریا و هه‌سه‌ده‌ ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌، فراوانتر بكرێت و ببێته‌ مایه‌ی ئاشتی و ئازادی زیاتر و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتن بۆ هه‌مو سوریا و به‌ تایبه‌تی ناوچه‌ كوردییه‌كان و ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دابینكردنی مافه‌ ڕه‌واكانی هه‌مو پێكهاته‌كانی سوریا و ڕێگه‌ خۆشبكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزانه‌ی ئاواره‌كان بۆ ماڵ و زێد و ناوچه‌كانی خۆیان".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "پشتیوانی گه‌لی كوردستان له‌ هه‌مو جیهان و به‌ تایبه‌تی ڕوڵی مه‌سعود بارزانی له‌ كۆتاییهێنان به‌ گرژیه‌كان و گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌ی دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كان، جێگه‌ی شانازییه‌".

مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت، "ڕێز و پێزانینمان هه‌یه‌ بۆ ڕۆڵی سه‌رۆك و حكومه‌ت و نوێنه‌ر و كونگرێسی ئه‌مریكا و وڵاتانی دۆست له‌ كۆتاییهێنان به‌ گرژیه‌كان و پشتیوانیكردنی مافه‌ ڕه‌واكانی هه‌مو پێكهاته‌كانی سوریا و سه‌قامگیریی له‌ ناوچه‌كه‌".

ئه‌و په‌یامه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)، ده‌قی رێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق بڵاوكرده‌وه‌ و به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ش، فیرقه‌یه‌كی سه‌ربازی پێكده‌هێندرێت كه‌ سێ لیوا له‌ سوپای هه‌سه‌ده‌ له‌خۆده‌گرێت و هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانیش له‌شاره‌كان ده‌كشێنه‌وه‌.

بابەتی هاوشێوە