سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 1 رەوانە دەکرێت

31.01.2026
جەماوەر نیوز
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەرکە داراییەکانی جێبەجێکردووە و چاوەڕێن ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی یەک رەوانە بکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، پڕۆسەی وردبینیکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک لە بەغداد کۆتاییهاتووە، چاوەڕێن وەزارەتی دارایی عێراق داوای ناردنی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بکات، پاش ئاگادارکردنەوەیان، لە ماوەی یەک رۆژدا داهاتی نانەوتی رەوانەی بەغداد دەکرێت.
وتیشی، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییە داراییەکانی جێبەجێکردووە، هیچ گرفتێک لە ئارادا نییە و پێشبینیدەکرێت لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە حکومەتی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکات.

بابەتی هاوشێوە