سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک راگیرا

03.02.2026
جەماوەر نیوز
پسوڵەی خۆراکی هەولێر، رایگەیاند، سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک راگیرا.
بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر، رایگەیاند، ئێستا خزمەتگوزارییەکانی سیستمی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی راگیراوە.
دەشڵێت، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوەیە لەگەڵ سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی کە بەشێوەیەکی کاتیی لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە راگیراوە، ئەمەش بۆ سەلامەتی و بەفیڕۆنەچوونی پارەی هاوڵاتییان و جێبەجێبوونی خزمەتگوازارییەکانیان.
ئاماژە بەوەشدەکات، هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکە دەدرێت و تاوەکو چارەسەر دەکرێت، بەرنامەکە بە راگیراویی دەمێنێتەوە.

بابەتی هاوشێوە