باران و تەرزە دەبارێت و هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت

03.02.2026
جەماوەر نیوز
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئەگەری چالاک بوونی هەورە تریشقە هەیە لە زۆربەی ناوچەکان لەگەڵ ئەگەری تەزرە بارین لەگەڵ تێکەڵ بوونی بارستە هەوایەکی تۆزوخۆڵ و بارانبارین دەستپێدەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، کەشی ئەمڕۆی سێشەممە، ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بە گشتی خێرایی با لە زۆربەی کاتەکان چالاک دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ لە ئەنجامی دروست بوونی سەنتەرێکی نزمە پاڵە پەستۆ لەسەر عێراق و کاریگەری درێژبوونەوەی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سوور شەپۆلێکی باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند لەسەر ناوچەکەمان دەبارێت، هەروەها بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما ئەگەرێکی کەم هەیە بۆ بەفر بارین تەنها لەسەر لووتکەی شاخە بەرزە سنووریەکان نەبێت.
باسی لەوەشکردووە: ڕێژەی دابارین لەم ناوچانە زیاتر دەبێت (بەشی ڕۆژئاوای پارێزگای هەولێر- خەبات -گوێر- مێرگەسوور بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک وەک ئاکرێ بجیل) پاشان کاریگەری ئەم شەپۆڵە زیاد دەکات بۆ سەر سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین بارانی ئەم دەڤەرەش هەندێ کات بە شێوەی بارانی ماناوەند دەبێت لە زۆربەی کاتەکان، سەبارەت بە سنووری ئیدارەی گەرمیان لە کاتەکانی نیوەڕۆ شەپۆلێکی هەورە تریشقەی دەبێت هەندێ کات چەند لێزمە بارانێکی کورت خایەنی دەبێت، کاریگەری ئەم ناجێگریە تا کاتەکانی شەو بەردەوامی دەبێت.
پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ:
هەولێر: 16 پلەی سیلیزی
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 15 پلەی سیلیزی
بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان نیمچە هەور دەبێت جگە لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت ئەگەری نمە بارانێکی کەم دەبێت بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە ناوچەی جیا جیا، پلەکانی گەرما بە یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەینێ چوارشەممە:
هەولێر: 15 پلەی سیلیزی
پیرمام: 11 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی
دهۆک: 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 14 پلەی سیلیزی
هەروەک دەشڵێت: لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ئەگەری چالاک بوونی هەورە تریشقە هەیە لە زۆربەی ناوچەکان لەگەڵ ئەگەری تەزرە بارین لەگەڵ تێکەڵ بوونی بارستە هەوایەکی تۆزوخۆڵ کە لەگەڵ کەشی ناوچەکەمان تێکەڵ دەبێت بەشێوەی باران بارین لە هەندێ ناوچەی دیاریکراو دەبارێت.

بابەتی هاوشێوە