زه‌وی به‌سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دابه‌شده‌كرێت

26.12.2022
جەماوەر نیوز

ڕۆژی یەكشەممە 25ی كانونی یه‌كه‌می 2022 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، فەرمانیكرد زەویی نیشتەجێبوون بەسەر كارمەندانی هێزە ئەمنییەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسڕەدا دابەشبكرێت.
بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیران، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، فەرمانیكردووە ئەو زەوییانەی بۆ كارمەندانی هێزە ئەمنییەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسڕە تەرخانكراون، بكرێن بە شارێكی نیشتەجێبوون و زەوییەكان بەسەر كارمەندانی هێزە ئەمنی و سەربازییەكاندا دابەشبكرێن.