جومانە غەلای: تاوەکو ئێستا وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری نەکراوە

13.07.2025
جەماوەر نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانیان ڕاگەیێنرا بێت. 
 کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، دوای تەواوبوونی وردبینیکردنی ناوی کاندیدەکان وادەیەک بۆ دەستپێکردنی بانگەشە دیاری دەکات.
 جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق  ڕایگەیاند: وادە و ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنەوە دیاری دەکرێت و تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک دیاری نەکراوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ