سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی 9 دەدرێت

16.11.2025
جەماوەر نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەدرێت.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، هاوکات لەگەڵ خەرجکردنی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی سێشەممەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پاش دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ، پێشبینیدەکرێت تاوەکو 25ی مانگی 12ی 2025، مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبکرێت.

بابەتی هاوشێوە