کۆشکى سپی: ئه‌مه‌ریکا نایه‌وێت گرژییه‌کانى نێوان پاکستان و ئێران په‌ره‌بسێنن

18.01.2024
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 18/1/2024، کۆشکى سپى داواى له‌ ئێران و پاکستان کرد که‌ خۆیان له‌ په‌ره‌سه‌ندنى گرژییه‌کان به‌دوور بگرن، دواى ئه‌وه‌ى هه‌ردوو وڵات هێرشى ئاسمانییان بۆ سه‌ر خاکى یه‌کتر ئه‌نجام دا.

جۆن کربى وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند "ئێمه‌ زۆر له‌ نزیکه‌وه‌ چاودێرى ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌که‌ین. به‌ ڕوونى نامانه‌وێت په‌ره‌سه‌ندنێک ببینین، له‌ باشوور و ناوه‌ڕاستى ئاسیا و ئێمه‌ له‌ په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ هاوتا پاکستانییه‌کانمان ."

ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ى ئه‌مه‌ریکا له‌ کاتێکدایه‌ به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ پاکستان له‌ وه‌ڵامى هێرشه‌کانى ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى ئێران بۆ سه‌ر بنکه‌کانى گرووپى 'جه‌یش ئه‌لعه‌دل' ى له‌ ناوخاکى پاکستان دایه‌وه‌ و به‌ مووشه‌ک و فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان و چه‌کى تر هێرشى کرده‌ سه‌ر په‌ناگه‌ تایبه‌ته‌کانى سوپاى ڕزگاریخوازى به‌لوچستان و به‌ره‌ى ڕزگاریخوازى به‌لوچستانى له‌ ئوستانى سیستان- به‌لوچستانى ناو ئێران.



زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ