
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
دکتۆعهدنان ئه‌حمه‌د له‌وتارێکدا ده‌ڵێت سیاسه‌ت له ساده‌ترین پێناسه‌یدا هونه‌رى به‌ڕێوه‌بردنه و نیشتیمان سازییه،ده‌وڵه‌تداریش که‌سانى ته‌کنۆکرات و دوربینى ده‌وێت نه‌ک که‌سانى عاتفى و دا‌غ، حیکمه‌ت، هێزى عه‌قڵه و عه‌قڵیش بێ سه‌بر و لێبورده‌ى به نه‌تیجه ناگات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردووه کهکاروانى ئاشته‌وایى و که‌شتى ئه‌مانه‌ى پارتى سۆسیال له گوڵه‌خانه‌وه به‌ڕێکه‌وت و له هه‌ولێره‌وه شۆڕکرایه‌وه ناو حکومه‌ت. ئه‌وه‌ى بۆ به‌شێک له سه‌رکردایه‌تى پارتى دیموکراتى کوردستان و یه‌کێتى نیشتیمان سه‌خت و ناهه‌موار بوو، به پێشنیارى وه‌زیرى کارسازى شه‌هیدان چاره‌سه‌ر کرا و مه‌وداکان که‌مکرایه‌وه موهه‌ندیسى به‌ڕێزیان له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و به‌سته‌ڵه‌که سیاسیه‌ى نێوانیانى توانده‌وه جارێکى تر براکانیان له سه‌ر مێزێک کۆکرده‌وه.
ئه‌گه‌ر چى ڕاگه‌یاندنى کوردی(حزبى و سێبه‌ر) ئارستهکراون بۆ نادیده‌گرتنى ئه‌م هه‌وڵه سه‌رکه‌تووانه تاکو نه‌خش و پێگه‌ى سیاسى به‌ڕێزان کاک محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و کاک عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حمود له پرۆسه‌ى سیاسى کوردستان که‌مبکرێته‌وه، به‌ڵام هۆشیارى به‌شێکى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردى له‌وه زیاتره و به‌بێ جیاوازى وه‌لائى سیاسى په‌سه‌نى ئه‌م ده‌سته ئاشتییهى پارتى سۆسیال ده‌که‌ن .
ده‌قى وتاره‌که‌ى دکتۆر عه‌دنان
سەردانەکەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دواخرا
لە ئەمریکا سەرۆكی دەستەی دەسپاكی بەشداری لە دیدارێكی نێودەوڵەتی دەكات
سێ بازرگان ده‌ستگیر ده‌كرێن
عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود لەگەڵ بەرێوەبەرایەتى گشتى خزمەتگوزارى کەسوکارى شەهیدان کۆدەبێتەوە
بڕیار له‌به‌رژه‌وه‌ندی جوتیارانی هه‌رێم ده‌درێت
مژده‌یه‌كی خۆش بۆ چوتیارانی هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نرا



ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
