به‌رێز عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود : له‌کاره‌ساتى شه‌نگال نزیکه‌ى 360 هه‌زار که‌س ئاواره‌ى شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان بوون

04.08.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌به‌ ئاماده‌بوونی  نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و نوێنه‌رانى حکوومه‌تى عێراق، وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفاکراوان رێوڕه‌سمى یادکردنه‌وه‌ى جینۆسایدکردنى ئێزدییه‌کان له‌ دهۆک به‌ڕێوه‌چوو

له‌ مه‌راسیمه‌که‌ به‌رێز عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان ووتارێکى پێشکه‌ش کردوو تیایدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که‌ کوردانى ئێزدى که‌ شوێنکه‌وتووانى ئایینێکى دێرین و ئاشتیخوازى کوردستانن به‌ درێژایى مێژوو 74 جار رووبه‌ڕووى فه‌رمان ومه‌رگه‌سات بوونه‌ته‌وه‌، که‌ یه‌کێک له‌ دڕندانه‌ترینیان شاڵاوى داعش بوو.

ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌ له‌م کاره‌ساتى شه‌نگال هه‌زاران هاونیشتمانیى ئێزدى بوونه‌ قوربانى و سه‌رنگوم کران و به‌ هه‌زاران که‌سى تر له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه‌ رفێنران، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى نزیکه‌ى 360 هه‌زار که‌س ئاواره‌ى شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان بوون. 



ده‌قى ووتاره‌که‌ى وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان وئه‌نفالکراوان ...