خۆپیشانده‌ران فڕۆكه‌خانه‌ی هونغ كۆنغیان داخست

13.08.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هۆنغ كۆنغ كرایه‌وه‌ به‌ رووی گه‌شتیاراندا، له‌پاش ئه‌وه‌ی كه‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌داخرا ده‌سه‌ڵاتدارانی چین ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاند كه‌ مه‌ترسی كاری تیرۆریسی له‌ ئارادایه‌.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ خۆپیشاندەرانی هۆنغ كۆنغ دەستیان بەسەر فڕۆكەخانەی هۆنغ كۆنغدا گرت ودەستەی فڕۆكەوانی هۆنغ كۆنغیش هەموو گەشتە ئاسمانیەكانی راگرت، كەیەكێكە لە گەورەترین و قەرەباڵغترین فڕۆكەخانەكانی جیهان.
ماوەی ١٠هەفتەیە خۆپیشاندەرانی هۆنغ كۆنغ دژی دەستێوەردانی چین لە كاروباری ناوخۆی هۆنغ كۆنغ ڕژاونەتە سەر شەقام و داوای دەست لەكار كێشانەوەی حكومەت و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەكەن.
چین ئەمەریكا تۆمەتبار دەكات كەلەپشت خۆپیشاندانە كانەوەیە.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ