مه‌له‌كردن ده‌بێته‌ هۆی حه‌وانه‌وه‌ی ماسولكه‌كان

20.08.2019
جەماوەر نیوز
مەلەکردن یەکێکە لە بەسود ترین جۆرەکانی وەرزش ،لەهەر تەمەنێکدا مەلە بکرێت سودی زۆره‌ بۆ مرۆڤ.
پێویستە لەکاتی مەلەکردندا مرۆڤ دڵنیابێت له‌ خاوێنی ئه‌و ئاوه‌ی كه‌ مه‌له‌ی تێدا ده‌كات.
سودەکانی مەلەکردن:
1_مەلەکردن هەموو ماسولکەکانی لەش بەهێز دەکات، گرژی ماسولکە ناهێلێت، دەبێتە هۆی حەوانەوەی ماسولکە.
2_مەلەکردن زۆر لەیاری ئاسن باشترە چونکە مەلەکردن هەموو ماسولکەکانی لەش چالاک دەکات
3_لەکاتی مەلەکردندا هەناسە ڕێکدەخرێت، ئەمەش سودێکی زۆری هەیە بۆ سییەکان.
4_ئەو کەسانەی رۆماتیزم یان هەیە دەتوانن سود لە مەلەکردن وەرگرن.
5_بەهۆی تەوژمی ئاوەکەوە وادەکات ئازاری جومگە و دەمار ناهێڵێت.
6_دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئازاری سەر ئێشە.
7_دەبێتە هۆی ئارام کردنەوەی باری دەروونی نەمانی دڵە ڕاوکێ و قەلەقی.
8_دەبیتە خاوەن لەش و لار ێکی ڕێک و جوان بەهۆی مەلەکردنەوە.
9_مەلەکردن دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی لەش.
10_وات لێ دەکات بەباشی بخەویت.
11_پارێزگاری لە لێدانی دڵ دەکات.
12_دەبێتە هۆی گەشەکردنی مێشکی منداڵ.

زۆرترین خوێندراو