وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان جه‌خت له‌سه‌ر شۆرکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان و که‌کردنه‌وه‌ى رۆتین ده‌کاته‌وه‌

21.08.2019
جەماوەر نیوز
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 21ى ئابى 2019 ، به‌رێز عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان له‌دیوانى وه‌زاره‌ت به‌ئاماده‌بوونى بریکارى وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌رى گشتى دیوان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى کارگێڕى و خۆیه‌تى و سه‌رجه‌م به‌رپرسى هۆبه‌و به‌شه‌کان کۆبۆوه‌ .

له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان جه‌ختی له‌سه‌ر شۆرکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان وکه‌مکردنه‌وه‌ى رۆتین کردنه‌وه‌و ،هه‌وه‌ها ئاماژه‌شى به‌توندوتۆڵکردنه‌وه‌ى کاره‌کانى سه‌رجه‌م به‌شه‌کان کرد.

هه‌روه‌ها باس له‌سیسته‌مى کارکردنى کارگێڕى و خۆیه‌تى وه‌زاره‌تى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان کرایه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى کارئاسانى کردن بۆ مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان و که‌مکردنه‌وه‌ى رۆتین له‌چوارچێوه‌ى یاساو رێنمایه‌کانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان له‌پێناوخزمه‌تکردنى زیاتر به‌ که‌سوکارى شه‌هیدان.