وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان پێشوازی له‌ که‌سایه‌تى وهاوڵاتیان و چین وتوێژه‌ جیاوازه‌کان ده‌کات

21.08.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 21ى ئابى 2019 ،به‌رێز عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان له‌دیوانى وه‌زاره‌ت پێشوازی له‌ژماره‌یه‌ک  له‌که‌سایه‌تى و هاوڵاتیان و چین وتوێژه‌ جیاوازه‌کان کرد که‌به‌مه‌به‌ستى پیرۆبایى سه‌ردانى به‌رێزیان کردبوو.

له‌ دیدارێکدا به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حمود، وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان ئه‌نفاکراوان وبَڕاى به‌خێرهاتنیان لیوا  ئاماژه‌یدا به‌کارنامه‌ى نوێى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و وه‌زاره‌تى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان  له‌پێناو زیاتر خزمه‌تکردن به‌هاوڵاتیان .

وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان ئه‌نفاکراوان ته‌ئکیدى له‌هه‌وڵه‌کانى کرده‌وه‌ بۆ خزمه‌تکردنى زیاتر که‌سوکارى شه‌هیدان و ئه‌نفاکراوان و زیندانیانى سیاسى  و پێشکه‌ش کردنى باشترین خزمه‌تگوزاریی به‌هاوڵاتیان له‌پێناو پێشخستنى کۆمه‌ڵگاو به‌ره‌و پێشبردنى زیاترى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌رجه‌م بواره‌کاندا.

لاى خۆشیانه‌وه‌ که‌سایه‌تى و هاوڵاتیانى میوان ،پیرۆزبایى خۆیان ئاراسته‌ى به‌رێز وه‌زیرى شه‌هیدان کرد و هیواى سه‌رکه‌وتن وبه‌ره‌وپێشچوونى زیارتریان بۆخواست  .


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ