ئێران سیستمێکى موشه‌کى به‌رگرى ئاسمانى دوورمه‌وداى خسته‌روو

22.08.2019
جەماوەر نیوز
 کۆمارى ئیسلامى  ئێران سیستمێکى موشه‌کى به‌رگرى خۆماڵى که‌مه‌ودا دووره‌ به‌ناوى (باوه‌ڕ) ئاشکرا کرد 

ئاژانسى فه‌رمى هه‌واڵه‌کانى ئێرانى رایگه‌یاند : حه‌سه‌ن روحانى سه‌رۆکى ئێران به‌شدارى له‌ مه‌راسیمى نمایشکردنى موشه‌کى باوه‌ڕ کرد که‌ سیستمێکى موشه‌کى زه‌مین بۆ ئاسمانه‌، ناوبراو فه‌رمانیدا ئه‌م موشه‌که‌ بخرێته‌ سه‌ر سیستمى موشه‌کى به‌رگرى ئاسمانى ئێرانی.

موشه‌کى ناسراو به‌ "باوه‌ڕ373" ، یه‌که‌مین سیستمى موشه‌کى به‌رگرى مه‌ودا دووره‌ که‌ به‌رهه‌مى حۆماڵى ئێرانه‌ که‌ بۆ جوگرافیاى ئێران له‌بار و گونجاوه‌ و مه‌وداکه‌ى زیاتر له‌ 200 کیلۆمه‌تره‌ و هاوتاى سیستمى موشه‌کى S 300 ى روسى و په‌یتریۆت ى ئه‌مه‌ریکاییه‌.

حه‌سه‌ن روحانى سه‌رۆکى ئێران دواى ئاشکراکردنى ئه‌م موشه‌که‌ خۆماڵییه‌ى ئه‌مڕۆ نمایشکرا، له‌ وته‌یه‌کى په‌خشى ته‌له‌فزیۆنیدا ووتى : ئه‌م پیشه‌سازیه‌ خۆماڵیه‌ له‌ هه‌ردوو سیستمى موشه‌کى به‌رگرى ئاسمانى روسى و ئه‌مریکایى باشتره‌.