وه‌زیرى ناوخۆى تورکیا : نزیکه‌ى ٥٤٠ هه‌زار په‌نابه‌رى سووریا له‌ ئیستانبوڵ ده‌ژین و له‌ شه‌قامدا هیچ شتێک به‌ که‌س واژوو نه‌کراوه‌

22.08.2019
جەماوەر نیوز
سوله‌یمان سۆیڵو وه‌زیرى ناوخۆى تورکیا، رایگه‌یاند که‌ نزیکه‌ى ٥٤٠ هه‌زار په‌نابه‌رى سووریا له‌ پارێزگاى ئیستانبوڵ ده‌ژین و وتی: "هیچ شتێک له‌ شه‌قامدا به‌ که‌س واژوو نه‌کراوه‌. ئه‌مه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێکى هه‌ڵه‌یه‌ و ناڕه‌وایه‌تییه‌ به‌رامبه‌ر تورکیا. ئێمه‌ پێنج ملیۆن میوانمان هه‌یه‌. تورکیا هه‌ڵوێستێکى مرۆییانه‌ نیشان ده‌دات. رێگاناده‌ین که‌سانێک ئه‌مه‌ ناشرین بکه‌ن".

سوله‌یمان سۆیڵو له‌ نووسینگه‌ى دۆڵماباخچه‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى میدیا بیانییه‌کاندا، کۆبوویه‌وه‌.له‌باره‌ى شه‌پۆلى کۆچى جیهانه‌وه‌ رایگه‌یاند که‌ رۆژئاوا بۆ رێگریکردن له‌ هۆکارى کۆچکردن ده‌بێت له‌و ناوچانه‌ى که‌ کۆچیان لێوه‌ ده‌کرێت و هۆکارى کۆچ کردنه‌که‌ن، وه‌به‌رهێنانى ئابوورى و هه‌نگاوى ستراتیجیى بنێت.

-وه‌زیرى ناوخۆى تورکیا، ئاماژه‌شى به‌وه‌دا که‌ له‌ سنوورى پارێزگاى ئیستانبوڵ، نزیکه‌ى ٥٤٠ هه‌زار په‌نابه‌رى سووریا ده‌ژین  وتی: "پێیان ده‌ڵێین نه‌ک وابه‌سته‌بێت به‌وه‌ى ناوتان تۆمارکراوه‌ تا ٣٠ى تشرینى یه‌که‌م، ده‌توانن بچنه‌ شارێکى تریش. ئه‌گه‌ر منداڵه‌کانتان ساڵى رابردوو له‌ ئیستانبوڵ خوێندبێتیان ئێوه‌ راده‌گرین، رێگه‌ ناده‌ین خوێندنگه‌ى منداڵه‌کانتان بگۆڕن. ئه‌گه‌ر لێره‌ کار ده‌که‌ن و وابه‌سته‌ى ده‌زگایه‌کى ئاسایشى کۆمه‌ڵایه‌تین دیسان ئێوه‌ لێره‌ راده‌گرین، به‌ڵام ئیستانبوڵیش بۆخۆى توانایه‌کى سنووردارى هه‌یه‌. ناتوانین بچینه‌ سه‌روو ئه‌و سنووره‌. هیچ شتێک له‌ شه‌قامدا به‌ که‌س واژوو نه‌کراوه‌. ئه‌مه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێکى هه‌ڵه‌یه‌ و ناڕه‌وایه‌تیه‌ به‌رامبه‌ر تورکیا. ئێمه‌ پێنج ملیۆن میوانمان هه‌یه‌. تورکیا هه‌ڵوێستێکى مرۆییانه‌ نیشان ده‌دات. رێگاناده‌ین که‌سانێک ئه‌مه‌ ناشرین بکه‌ن".

 



ئانادۆڵ