ئه‌ردۆغان و پۆتین له‌ باره‌ی دۆخی ئیدلب په‌یوه‌ندێكی ته‌له‌فونیان ئه‌نجامدا

23.08.2019
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ هه‌ینی 23ی ئاب رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و فلادیمێر پۆتین، سه‌رۆكی ڕوسیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا له‌ باره‌ی دۆخی پارێزگای ئیدلب.
له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا پێشهاته‌كانی سووریا و لیبیا و په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان تاوتوێكراون.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پوتیندا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ پێشێلكردنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن رژێمه‌وه‌ له‌ ئیدلب و هێرشه‌كانی، بووه‌ته‌ هۆی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی، زیانیان به‌ هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ر گه‌یاندووه‌ و له‌رووی ئاسایشی نیشتمانیی توركیاوه‌ بۆ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر جددیی گۆڕاون