سه‌وزه‌ و میوه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی چاره‌سه‌ری مایه‌سیری

23.08.2019
جەماوەر نیوز
مایه‌سیری نه‌خۆشیه‌كی ڤایرۆسییه‌ و بریتییه‌ له‌ هه‌وكردن و ئه‌ستوربوونی خوێنهێنه‌ر له‌ به‌شی خواره‌وه‌ و كۆتایی ده‌رچه‌ی كۆم، زۆرجار نه‌خۆشییه‌كی ترسناك نییه‌، به‌ڵام پێویستیشه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت و فه‌رامۆش نه‌كرێت.

نیشانه‌كانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌:

- قه‌بزی زۆر و پیسایی ڕه‌ق.
- ده‌رچوونی خوێن له‌ كۆمه‌وه‌.
- بوونی ئازار له‌ كۆمدا.
- ئه‌ستور بوونی ده‌رچه‌ی كۆم.

هۆكاره‌كانی تووشبوون به‌م نه‌خۆشیه‌:

1. زۆردانیشتن یاخوود زۆر به‌پێوه‌ وه‌ستان ده‌بێته‌ هۆی مایه‌سیری.

2. هه‌ندێكجار حاڵه‌تی سكچوونی زۆر مایه‌سیری دروست ده‌كات.

3. هۆكاری بۆماوه‌یی له‌ باوانه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌ باواندا هه‌بوو ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌و تووشبون بۆ وه‌چه‌كان هه‌یه‌.

4. قه‌ڵه‌وی زۆر.

5. قه‌بزی زۆر یاخوود راگرتنی پیسایی و دره‌نگ چوونه‌ سه‌ر ئاو ده‌بێته‌هۆی تووشبوون.

6. هه‌ندێكجار رێجیمی خۆراك به‌شێوازی هه‌ڵه‌ هۆكاره‌.

چاره‌سه‌ری مایه‌سیری:

- رۆژانه‌ خواردنه‌وه‌ی 8 بۆ 10 په‌رداخ ئاو.
- خواردنی سه‌ره‌كی ده‌بێت سه‌وزه‌ و میوه‌ بێت.
- ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌وی هه‌بوو ده‌بێت خۆت لاواز بكه‌یته‌وه‌.
- وه‌رگرتنی ده‌رمانی تایبه‌ت لای پسپۆڕ.

زۆرترین خوێندراو