به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : حکومه‌تى نوێ له‌ژێربارى قورسایه‌ ،به‌ڵام ئاراسته‌کان به‌ره‌و باشى ده‌چن

27.08.2019
جەماوەر نیوز
به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌دیمانیه‌کى تایبه‌تى به‌رنامه‌ى 180 خوله‌کى که‌ناڵى NRT باس له‌وه‌ده‌کات که‌ حکومه‌تى نوێى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌وێته‌ ژێر بارێکى قورسه‌وه‌ ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاراسته‌کان به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌چێت که‌ چوار ساڵى داهاتوو ئارامى و پێکه‌وه‌ کارکردن بێت له‌کوردستاندا .

به‌رێز محمه‌دى حاجى مه‌حمود ووتى : حکومه‌تى نوێى هه‌رێمى کوردستان به‌هۆى شه‌ڕى داعش و قه‌یرانى دارایى و بڕینى به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ له‌ساڵانى رابردوو قه‌رزى کۆمپانیاکان  ده‌که‌وێته‌ ژێر بارێکى قورسه‌وه‌ ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاراسته‌کان به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌چێت که‌ چوار ساڵى داهاتوو ئارامى و پێکه‌وه‌ کارکردن بێت له‌کوردستاندا له‌ئێستادا ئۆپۆزسیۆن که‌م بۆته‌وه‌ و هه‌موو حزبه‌کان پێکه‌وه‌ له‌حکومه‌ت کارده‌که‌ن  .

هه‌وه‌ها ئاماژه‌شى بۆئه‌وه‌کرد که‌ هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ره‌و ئاراسته‌ى ئارامبونه‌وه‌و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان هه‌نگاو ده‌نێن ،هه‌ربۆیه‌ ئاراسته‌کان به‌ره‌وئه‌وه‌ ده‌چن که‌حکومه‌ت و په‌رله‌مانى کوردستان له‌ ماوه‌ى ئه‌م چوار ساڵه‌دا هه‌ندێ گۆڕانکارى گه‌وره‌ بکه‌ن ،به‌تایبه‌تى له‌ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵکدا و دانه‌وه‌ى قه‌رزى مووچه‌خۆران ،هه‌روه‌ها چه‌ند ساڵه‌ خزمه‌تگوزارى و پرۆژه‌کان وه‌ستاوه‌ به‌پێى پێویست نه‌بووه‌ ،بۆیه‌ چاره‌سه‌رى ئه‌م هه‌موو کێشانه‌ش پێویستى به‌کات هه‌یه‌ .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ده‌ڵێت : پێموایه‌ ئه‌م حکوممه‌تى نوێى هه‌رێم لاواز نیه‌ ده‌بێت کاتیان پێبده‌ین بزاننی له‌ ئاینده‌دا چى ده‌کات ،بۆیه‌ یه‌کهه‌ڵوێستى چاره‌سه‌رى کێشه‌کان ده‌کات و ده‌بێت کورد یه‌ک بڕیارى سیاسى  هه‌بێت تابتوانێ له‌گه‌ڵ عێراق و وڵاتانى ناوچه‌که‌و ئه‌مه‌ریکاش په‌یوه‌ندیه‌کانى باش بێت وهه‌روه‌ها داهاتى ناوخۆ رێکبخاته‌وه‌ .

ئه‌وه‌شى خسته‌روکه‌که‌رتى کشتوکاڵ له‌کوردستاندا گرنگه‌ بۆیه‌ ده‌بیچت حکومه‌ت پلانى هه‌بێت بۆ ساغ کردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆو وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران و پێدانى پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران که‌تاوه‌کو ئێستا له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ پاره‌ى گه‌نمى ساڵى 2014 نه‌دراوه‌ ،هه‌مو ئه‌مانه‌ پێویستى به‌پلان هه‌یه‌ که‌ده‌بێت وه‌زاره‌تى پلاندانان پلانى خۆى دابنێ بۆ چوار ساڵى داهاتوو له‌هه‌موو سێکته‌ره‌کان و بواره‌کاندا .