له‌م هه‌فته‌یه‌ موچه‌ دابه‌شده‌كرێت

01.09.2019
جەماوەر نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ستده‌كات به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی فه‌رمانبه‌ران.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 5ی ئه‌یلول موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت.
هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كانی جه‌ماوه‌رنیوز ڕۆژی یەکشەممە 8ی ئه‌یلول موچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت، ڕۆژی دووشەممە 9ی ئه‌یلول پشوی فه‌رمییه‌ موچه‌ دابه‌شناكرێت و ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ 10ی ئه‌یلول موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت.
له‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم پشت به‌ دوو سه‌رچاوه‌ی ده‌به‌ستێت هه‌ریه‌كه‌ له‌ داهاتی سامانه‌ سروشتییه‌كان و داهاتی ناخۆی كه‌ زیاتر له‌ 378 ملیار دیناره‌ و ئه‌و پاره‌ی كه‌ له‌ به‌غداوه‌ دێت 453 ملیار دیناره‌.